بۆ شۆڤێنیستەکان هەڕەشەی بێ بنەما تەنیا کورد یەکگرتوو دەکات

خۆپەرست و بیگۆتەکان بریتین لە تاک، حزب، یان گروپێک کە باوەڕێکی پتەوی بە باڵادەستی و پیرۆزی نەتەوەکەیان هەیە، 

بە چاوی سووک سەیری نەتەوە و کەمینەکانی تر دەکەن و مێژوویەکی ساختە و زۆرجار قارەمانانە دروست دەکەن کە دوورە لە واقیع.وە 

ئەم بیرکردنەوە دەبێتە هۆی ڕق و کینە و ڕەگەزپەرستی و هەوڵدان بۆ گۆشەگیریکردنی گەلانی دیکە.

یەکگرتوویی کورد گەورەترین دەستکەوتە بۆ ئەوانەی دژایەتی ناسیۆنالیست و توندڕەوەکان دەکەن، چونکە هێزێکی یەکگرتوو پیلانگێڕی و هەڕەشە پووچەکانیان پووچەڵ دەکاتەوە. 

یەکگرتوویی ناوخۆی کورد دەبێتە هۆی پتەوکردنی پێگەی سیاسی و مەعنەوییان و بەرگری لە خەڵک لە بەرامبەر سیاسەتەکانی داگیرکاریدا دەکات.

توندڕەوەکان دابەشبوونە ناوخۆییەکانی کورد دەقۆزنەوە، بۆیە یەکڕیزی مەودای هەڕەشەکانیان بەرتەسک دەکاتەوە. کاتێک کورد یەکدەگرن، 

ئەم هەڕەشانە بێکاریگەر دەبن و ناتوانن ئیرادەی نەتەوەیی بشکێنن. چوونکە یەکگرتوویی دەبێتە قەڵغانێک لە دژی پۆپۆلیزم و پیلانگێڕییەکان کە ئامانجیان تێکدانی ئاسایشی نیشتمانییە. 

بۆیە یەکگرتوویی کورد باشترین چارەسەرە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی و پاراستنی دەستکەوتە نەتەوەییەکان.

ئاهورا هەورامی