حکومەتی ئوسترالیا بڕیاری گرینگی بۆ دەرکردنی باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ڕاگەیاند

ئوسترالیا دژی کۆماری ئیسلامی پشتیوانی ڕاشکاوانە لە گەلی ئێران و دەرکردنی باڵیۆزی ئێران
سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، 

ئەنتۆنی ئەلبانیز، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا، بە شەرمەزارکردنی کۆماری ئیسلامی وەک "نیزامێکی ستەمکار" و ستایشی خەباتی ئەوان بۆ گۆڕانکاری، ئازادی و کەرامەتی ئینسانی، بە توندی لە تەنیشت گەلی ئێران وەستایەوە.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە ڕۆڵی وێرانکەری نێودەوڵەتیی کۆماری ئیسلامی و ناڕوونیی جددی لە ئاماری قوربانیانی سەرکوت، بڕیاری گرینگی حکومەتی ئوسترالیا بۆ دەرکردنی باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ڕاگەیاند.

ئەلبانی تێوەگلانی ڕاستەوخۆی لایەنە سەر بە حکومەتی ئێران لە پلاندانان و ئەنجامدانی هێرشی تێکدەرانە بۆ سەر خاکی ئوسترالیا بە هۆکاری ئەم کارە چارەنووسسازە هێنایەوە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم کردەوانە هەڕەشەیەکی جیددی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵات پێکدەهێنن.