ڕووداو ٢٤ ئاشکرای ده‌‌‌کات،  که زیاتر له  ١٣   ته‌‌‌رمی هاوڵاتیانی شاری بۆکان، که زۆربه‌‌‌یان له خۆپێشاندانه‌‌‌کانی ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تی دژی ئێران به‌‌‌شداریان کردبوو، له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌کانی ڕژێمی ئێران بێسه‌‌‌روشوێن کرابوون، چاره‌‌‌نووسیان دیار نه‌‌‌بوو، نیگه‌‌‌رانیه‌‌‌کی زۆری لای که‌‌‌سو کاریان دروستکردبوو، له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌کانی ڕژێمی ئێران به کۆمه‌‌‌‌ڵ ده‌‌‌ستگیرکرابوون، ڕووداو ٢٤ زانیویه‌‌‌تی که زۆر  له ده‌‌‌ستگیرکراوان له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌کانی ڕژێمی ئێرانه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵ دوای ده‌‌‌ست و پێ به‌‌‌ستنیان خراونه‌‌‌ته‌‌‌ نێو ئاوی سه‌‌‌دی بۆکان و له‌‌‌وێدا به کۆمه‌‌‌ڵ خنکێندراون. به‌‌‌شێکی زۆر له‌‌‌ شه‌‌‌هیدکراوان ته‌‌‌رمه‌‌‌کانیان ته‌‌‌واو شێواون. 

ئاشکرابوونی ئه‌‌‌و تاوانه‌‌‌ له کاتێکدا بووه‌‌‌، هاوڵاتیه‌‌‌کی ئه‌‌‌و شاره‌‌‌‌ چوو بۆ ڕاوه‌‌‌ماسی، کاتێک ناگه‌‌‌ڕێته‌‌‌وه‌‌‌ بۆ ماڵ، غه‌‌‌واس، ده‌‌‌نێرن و بۆ گه‌‌‌ڕان له ئه‌‌‌ هاوڵاتیه‌‌‌یی که دیار نه‌‌‌ماوه‌‌‌، هاوکات غه‌‌‌واسه‌‌‌کان (مه‌‌‌له‌‌‌وانه‌‌‌کان) زۆر زوو بۆیان ده‌‌‌رده‌‌‌که‌‌‌وێ که چه‌‌‌ندین ته‌‌‌رمی تێدایه‌‌‌، سه‌‌‌رجه‌‌‌می ته‌‌‌رمه‌‌‌کانیش به ده‌‌‌ست و پێ به‌‌‌ستراوی و به زیندووی به کۆمه‌‌‌ڵ خراونه‌‌‌ته‌‌‌ نێو ئاوی سه‌‌‌دی بۆکان.

ئێمه‌‌‌ پێشتر له ڕووداو ٢٤ ئاماژه‌‌‌مان به جینۆساید کردن، تاوانی به‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵکوشتی کورد کردووه له له‌‌‌لایه‌‌‌ن ڕژێمی ئێرانه‌‌‌وه‌‌‌. 

 

نوێ ده‌‌‌کرێته‌‌‌وه‌‌‌...