یەکەم وێنەی مادۆرۆ دوای دەستگیرکردنی لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە

فالبیلادپرێس

ڕادیۆی کۆڵۆمبیا لا ئۆو لا ئەوەی بە یەکەم وێنەی نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا لە دوای دەستگیرکردنی

 لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە بڵاوکردەوە. لە وێنەکەدا مادۆرۆ بە کراس و پانتۆڵێکی ڕەنگ سووکەوە، دەستبەندکراوە، لەنێوان 

دوو پیاودا دانیشتووە بە جلوبەرگی سەربازییەوە، پیاوی سێیەمیش کە پاسەوانی وەستاوە و پشتی بەرەو کامێرا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

هێشتا ڕوون نییە وێنەکە بە تەواوی لە کوێ گیراوە و ئایا لەناو فڕۆکەیەکدا بووە، یان هەلیکۆپتەرێک بووە، یان لەناو کەشتییەکی جەنگیدا بووە.

لای خۆیەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، مادۆرۆ دوای دەستگیرکردنی بە هێلیکۆپتەر 

گواستراوەتەوە پێش ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ کەشتیی "هیرۆشیما"، کە بەرەو نیویۆرک دەڕۆیشت. بڕیارە مادۆرۆ لەوێ بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە بازرگانیکردن بە ماددە 

هۆشبەرەکان و تیرۆرەوە دادگایی بکرێت. ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە وێنەکە بە شێوەیەکی تایبەت لە لایەن بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ڕاگەیاندن، ڕۆژنامەنووس جولیۆ سانچێز کریستوەوە دەستی کەوتووە، بەپێی ماڵپەڕی ڕیپابلیکا.