داوا دەکەین یەکێتی ئەوروپا پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ تاران بپچڕێنێت و وە پێویستە باڵیۆزەکانی کۆماری ئیسلامی دەربکرێن

چارلی وایمەرس پەرلەمانتاری سوید
لە پەیامێکدا لە تۆڕی ئێکس
ڕایگەیاند کە گەلی ئێران لە بەرامبەر 
ڕژێمی سەرکوتکەر دا وەستاوە 

و کاتی ئەوە هاتووە کە یەکێتیی ئەورووپا 
لە لای ڕاستی مێژوو بێت.

لە پەیامەکەدا داوای کرد یەکێتی ئەوروپا پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ تاران بپچڕێنێت و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە باڵیۆزەکانی کۆماری ئیسلامی دەربکرێن

وایمەرز هەروەها داوای لە یەکێتیی ئەورووپا کرد کە پشتیوانی لە دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێتی ئازاد بۆ گەلی ئێران بکات 
ئایندە میدیا