تیکتۆکەرحسام ناسراو بە  "حسحس" بە تۆمەتی تێوەگلان لە سپیکردنەوەی پارە دەستگیرکرا

هێزە ئەمنییەکان دووبارە "حسحس یان " بە تۆمەتی " سپیکردنەوەی پارە" دەستگیر دەکەنەوە.

هێزە ئەمنییەکانی عێراق تیکتۆکەری ناسراو بە "حسحس"یان بە تۆمەتی "ناوەڕۆکی ناشایستە" و " سپیکردنەوەی پارە" دەستگیرکرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق کە ڕۆژی پێنجشەممە 1ی کانوونی دووەمی 2025 بڵاویکردووەتەوە، "حوسام عەناد، نازناوی حسحس، دوای ئەو ڕێوشوێنە یاساییانەی کە سەرەتا لە دژی دەستیپێکردووە و پەیوەندی بە ناوەڕۆکی ناشایستەوە هەبووە، دەستگیرکراوە".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "لە ماوەی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکاندا، تێوەگلانی لە ئۆپەراسیۆنەکانی سپیکردنەوەی پارەدا ئاشکرا بووە، هەروەها پرۆسەی یاسایی پێویست لە دژی دەستیپێکردووە بەپێی فەرمانە دادوەرییەکان کە لەلایەن دەسەڵاتی پەیوەندیدارەوە دەرچووە".

ئایندە میدیا