باخچەیەکی ئاژەڵان لە ڕۆژهەڵاتی چین ئەو پێشنیارانە ڕەتدەکاتەوە کە وتراوه‌، هەندێک لە ورچەکانی کەسانێک بن کە پێستی ورچیان لەبەردایە، دوای ئەوەی وێنەی ئەو ئاژەڵانە کە وەک مرۆڤ وەستاون لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بڵاوبووەوە. 

بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت پرسیاریان کرد کە ئایا ورچەکانی باخچەی ئاژەڵان ڕاستەقینە بوون یان نا، دوای ئەوەی وێنەکان بڵاوبوونەوە کە یەکێکیان لەسەر قاچەکانی دواوەی باریک ڕاست وەستاوە. 

ڕۆژنامەی هانگژۆ دەیلی دەڵێت: "بەهۆی شێوازی وەستانەوەیانەوە، هەندێک کەس لەڕێگەی ئۆنلاینەوە پرسیار دەکەن کە ئایا ئەوان مرۆڤن لە پۆشاکدا". 

بەگوێرەی باخچەی ئاژەڵان، ورچەکانی خۆر قەبارەیان بەقەد سەگە گەورەکانە، بەرزییەکەی زۆرترینی 1.3 مەترە، له سەر قاچی دواوەیان وەستاوە، بە بەراورد بە گریزلی و جۆرەکانی دیکە تا 2.8 مەتر ده‌بێت، بەپێی باخچەی ئاژەڵان. 

به‌کارهێنانی مرۆڤ له پێستی ئاژه‌ڵان، جۆرێکه له فریودانی ئه‌و که‌سانه‌ی بۆ سه‌ردانی باخچه‌ی ئاژه‌لان ئه‌چن و  و بۆ بینی ئاژه‌له‌کان پار ئه‌ده‌ن.