ئێمە لەگەڵ ڤەنزوێلا لە دژی هەڕەشەکانی ئەمریکا وەستاوین

عەباس عراقچی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیڤان گیل پینتۆ، وەزیری دەرەوەی ڤەنزوێلا، 

کردەوەکانی ئەمریکای لە دژی ئاسایشی دەریایی لە ناوچەی کاریبی و هەڕەشەی بەکارهێنانی هێز لە دژی ڤەنزوێلا بە پێشێلکردنی ئاشکرای بنەما سەرەکییەکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان و میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان ناوبرد.

بە بڕوای عراقچی ئەم کردەوە تاکلایەنانە هەڕەشەیەکی جیددییە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیری ناوچەیی و جیهانی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بەرپرسیارێتی هەڵوێستی پتەوی لە بەرامبەر ئەو جۆرە ڕەفتارانەدا هەیە. 

هەروەها هاودەنگی ئێرانی لەگەڵ خەڵک و حکومەتی هەڵبژێردراوی ڤەنزوێلا ڕاگەیاند.

لەم بانگەوازەدا وەزیری دەرەوەی ڤەنزوێلا هەڵوێستەکانی ئێرانیشی بەرز نرخاند و جەختی لە ئیرادەی حکومەت و خەڵکی ئەم وڵاتە بۆ بەرگریکردن لە سەروەری نیشتمانی و سەربەخۆیی ڤەنزوێلا لە بەرامبەر فشار و سزاکانی ئەمریکا کردەوە.