بورهان ره‌شید گوڵه‌ به‌پێی‌ یاسا دادگای‌ سلێمانی‌ ناتوانێت لاهور شێخ جه‌نگی‌ و هاوڕێكانی‌ دادگایی بكات

بورهان ره‌شید گوڵه‌ سه‌رۆكی‌ تیمی‌ پارێزه‌رانی‌ لاهور شێخ جه‌نگی‌ 

نووسراوی‌ فه‌رمی‌ دادگای‌ ته‌میزمان له‌ هه‌ولێر هێناوه‌ و داوامانكردووه‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌ڕاوه‌كانی لاهور شێخ جه‌نگی‌ و هاوڕێكانیدا بكرێت

چونكه‌ هه‌ندێك بڕیار و رێوشوێنی‌ دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئاسایشمان به‌دڵ‌ نییه‌

دادگای‌ ته‌میزیش داوایكردووه‌ فایلی‌ 56 و فایلی‌ 406یش ره‌وانه‌ی‌ هه‌ولێر بكرێت بۆ وردبینی‌

به‌پێی‌ یاسا كه‌ داوای‌ فایلێك كرا ئه‌و فایله‌ نابێت هیچ ئیجرائاتێكی‌ تێدا بكرێت 

تاده‌چێته‌ دادگای‌ ته‌میز و وردبینی‌ تێدا ده‌كرێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

تاكو وردبینی‌ ته‌واو نه‌بێت هیچ دادگاییه‌ك به‌ڕێوه‌ناچێت و چاوه‌ڕوانین دادگای‌ ته‌میز بابه‌ته‌كه‌ یه‌كلایی بكاته‌وه‌