بکوژی ئەو گەنجە کەلارییەی لە عەلوەی سلێمانی کوژرا دەستگیرکرا
بەوتەی ئاسایش لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی بکوژی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی عەلوەی سلێمانی ڕادەگەیەنێت.
ئاسایش ڕایدەگەیەنێت کە شەوی ٢٠٢٥/١١/٢٠ دوای دروستبوونی کێشە و دەمەقاڵێ لەنێوان دوو شۆفێری بارهەڵگر لە ڕێگای نێوان کەلار - سلێمانی و بەگەیشتنیان بەعەلوەی سلێمانی، دووبارە گرژی دەکەوێتە نێوانیان، یەکێک لەشۆفێرەکان بە(دەرنەفیز) هێرش دەکاتە سەر شۆفێری بەرامبەری و بەسەختی برینداری دەکات، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.
دەشڵێت، دەستبەجێ لەسەر ڕووداوەکە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونمان دەستپێکرد، تۆمەتباری ڕووداوەکە خۆی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەرتی ئاسایشی سلێمانی کرد.