هاونیشتمانیانی تێکۆشەر
هاووڵاتیانی ستەم لێکراو
بەپێی ئەوزانیاریە دروستانەی بە بزوتنەوەی ئایندە گەشتوە لەناوەندە هەواڵگریەکانەوە 

 لە نزیکترین کاتدا هێرشەکانی ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی بۆ سەرمۆڵگەو سەربازگەو ناوەندە سەرکوت گەرەکانی کۆماری کۆنەپەرستی ئێران دەست پێدەکاتەوە 

لە ئێستادا ڕوخاندن و گۆڕینی ڕێژێمی ستەمگەری ئێران حەتمیە و یەکلایی بوەتەوە. بۆیە بەپێویستی دەزانین کە وەکو بزوتنەوەی ئایندە پلان و نەخشەی ستراتیژی دابنێین بۆ هەر گۆڕانکاریەک لەو سیستەمە سەرکوتگەرەدا 

تا بتوانین هاووڵاتیانی ئێران بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی لە کارەساتی جەنگێک کە بەهۆی سیاسەتی چەوتو دیکتاتۆریانەی کۆمەڵێک دەسەڵاتداری ئاخۆندی خۆسەپێنەوە بپارێزین  

سود لەو گۆڕانکاریە وەربگرین بۆ بەدەستهێنانی مافی نەتەوایەتی و کلتوری و کۆمەڵایەتی . داوادەکەین ڕیزەکانی بزووتنەوەی ئایندە زیاتر تۆکمەو پتەو بکەن و پەیوەست ببن پێیەوە وەکو بزوتنەوەیەکی جەماوەری مۆدێرن و پێشەنگ کەتیێدا خواست مافی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردی لەخۆ گرتوە.

ڕژێمی ئاخوندی دەگۆڕرێت و هیچ بەهانەو پاساوێک بۆ ئەوە نەماوەتەوە کە تەمەنی ئەم دەسەڵاتە ئایینیە کۆنە پەرستە درێژ بکرێتەوە. ئەوەی کە ئەرکەو پێویستە ئەنجامی بدەین  تەبایی و یەکڕیزی و یەک دەنگیە تاگەیشتن بە ئامانج 
ناوەندی بڕیار 

بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان 
12/112025