داوای پێکهێنانی حکومەتی عێراق دەکات بەشێوەیەکی ئاشتییانە

نەتەوەیەکگرتووەکان

ستیفان دوجاریک وتەبێژی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند گوتێرێز ستایشی بەڕێوەچوونی هێمنانەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق دەکات و  داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات ڕۆحی ئاشتی و ڕێزگرتن لە پرۆسەی هەڵبژاردن بپارێزن 

کار بکەن بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق لە کاتی خۆیدا و بەشێوەی ئاشتییانە بە جۆرێک کە ڕەنگدانەوەی ئیرادەی خەڵکی عێراق بێت و لەگەڵ خواستەکانیان بۆ سەقامگیری و گەشەسەندن بگونجێت. 

هەروەها ئاماژەی بە هاوبەشی درێژخایەنی یونامی لەگەڵ دامەزراوە هەڵبژاردنەکانی عێراق و کۆتاییهاتنی زیاتر لە دوو دەیە لە یارمەتییەکانیان بۆ هەڵبژاردنەکان کرد

گۆتێرێس پابەندبوونی خۆی بە پشتگیریکردنی عێراق لە درێژەدان بە پتەوکردنی دەستکەوتە دیموکراسییەکان و بەدیهێنانی ئاواتەکانی هەموو عێراقییەکان بۆ داهاتوویەکی ئاشتیانە و خۆشگوزەران دووپات کردەوە.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان سوپاسی خۆی بۆ نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی عێراق یونامی دەربڕی بە بۆنەی نزیکبوونەوەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیان.