کوشتن، شه‌‌‌هیدکردنی به‌‌‌ناهه‌‌‌قی ژیانی ئه‌‌‌مینی ته‌‌‌نها له‌‌‌لای ئاخونده‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌ ڕه‌‌‌وایه‌‌‌تی هه‌‌‌یه‌‌‌ پاساوی هه‌‌‌یه‌‌‌.

 

هه‌‌‌تا دیت لیشاوی خۆپێشاندانه‌‌‌کان، ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تی له ئێران زیاتر  ده‌‌‌بن. ئه‌‌‌وه‌‌‌ش دوای ئه‌‌‌وه‌‌‌ی ڕێبه‌‌‌ری ئاخوندی کۆماری به‌‌‌تو سێداره‌‌‌ ، یه‌‌‌که‌‌‌م قسه‌‌‌ی له‌‌‌باره‌‌‌ی  شه‌‌‌هیدکردنی ژینا ئه‌‌‌مینی، کچه‌‌‌ کورده کرد، که له‌‌‌لایه‌‌‌ هێزه‌‌‌ تێرۆریسته‌‌‌کانی ڕژێم له  تاران  شه‌‌‌هیدکرا و ده‌‌‌نگدانه‌‌‌وه‌‌‌ و کاردانه‌‌‌وه‌‌‌ی زۆری به‌‌‌دوادا هات و ڕه‌‌‌وشی ئێرانی به‌‌‌ گشتی شێواندووه‌‌‌.

ئه‌‌‌مڕۆ  چوارشه‌‌‌ممه‌‌‌ ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تیه‌‌‌کان له کوردستانی ڕۆژهه‌‌‌ڵات و ئێران درێژه‌‌‌یان هه‌‌‌بوو. عه‌‌‌لی خامه‌‌‌نه‌‌‌یی ئاخودنی تێرۆریست نه‌‌‌یتوانی خۆپێشاندان هێوربکاته‌‌‌وه‌‌‌ و به پێچه‌‌‌وانه‌‌‌وه‌‌‌، بوێری خه‌‌‌ڵکی ڕۆژهه‌‌‌لات، کۆماری ئاخونده‌‌‌کانی هێناوه‌‌‌ته‌‌‌ له‌‌‌رزه‌‌‌. به‌‌‌جۆرێک زۆر له ده‌‌‌سه‌‌‌لاتدارانی ڕژێم به‌‌‌ره‌‌‌و ڕووسیا و سووریا هه‌‌‌ڵاوتوون. به‌‌‌شێکی زۆر له بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌ی ئاخونده‌‌‌کان به‌‌‌ره‌‌‌و سووریا به فڕۆکه‌‌‌ی تایبه‌‌‌تی ولاتیان جێهێشتووه‌‌‌.

هه‌‌‌تا ئاماده‌‌‌کردنی ئه‌‌‌م هه‌‌‌واڵه‌‌‌ش خۆپێشاندان به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌ و کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕژێم کۆنتڕۆڵی له‌‌‌ده‌‌‌ستداوه‌‌‌. بوێری خه‌‌‌لکی ڕاپه‌‌‌ڕیوو جیهانی سه‌‌‌‌رسام کردووه‌‌‌.

شه‌‌‌هیدکردنی ژینا ئه‌‌‌مینی کاردانه‌‌‌وه‌‌‌ی گه‌‌‌وره‌‌‌ی له کوردستانی ڕۆژهه‌‌‌لات و ئێران دروستکردووه‌‌‌، کوردستانیانی به وتنه‌‌‌وه‌‌‌ی ژن، ژیان ئازادی به ده‌‌‌نگی زوڵالی خۆیان هاوار ده‌‌‌که‌‌‌ن بۆ به‌‌‌ده‌‌‌ستهێنانی مافی خۆیان.

هاوکات، ژینا ئه‌‌‌مینی بۆته‌‌‌ سه‌‌‌رهه‌‌‌لدانی مێژووی گه‌‌‌لی کوردستان له ڕۆژهه‌‌‌لاتی کوردستان.