ههلیكۆپتهرێكى فریاكهوتن له ناوچهى شاخاوى لورستان تێكشكا وە له ئهنجامدا ههشت كهس گیانیان له دهست دا
هێلیکۆپتەرەکە لە بەرزیی 2800 مەتریدا تووشی روداو بووە و 8 سەرنشینی هەبووە کە پێکهاتبوون لە تیمی فڕۆکەوانی و فریاگوزارانی مانگی سوور."
سهرۆكى كۆمهڵهى مانگى سوورى ئێران رای گهیاند، ههلیكۆپتهرێكى فریاكهوتن له ناوچهى شاخاوى لورستان تێكشكاوه و له ئهنجامدا ههشت كهس گیانیان له دهست داوه
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لە زاری عەلی محەمەدی، بەڕێوەبەری گشتیی مانگی سووری پارێزگای لورستانەوە بڵاویکردەوە، "ئەم هێلیکۆپتەرە بۆ ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و رزگارکردنی ژنێکی ونبوو، نێردرابووە بەرزایی4 هەزار مەتریی چاڵکەبود لە ئۆشتۆرانکۆ".
وتیشی، "هێلیکۆپتەرەکە لە بەرزیی 2800 مەتریدا تووشی روداو بووە و 8 سەرنشینی هەبووە کە پێکهاتبوون لە تیمی فڕۆکەوانی و فریاگوزارانی مانگی سوور."
لە ئێستادا 6 تیمی ئۆپەراسیۆنی لە لورستانەوە رەوانەی ناوچەکە کراون و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هۆکاری روداوەکە و گواستنەوەی بریندارەکانن.
بەپێی نوێترین زانیارییەکانی مانگی سوور، دوای پەیوەندیکردن بە رزگاربووانی روداوەکەوە، دەرکەوتووە کە 9 کەس لەناو هێلیکۆپتەرەکەدا بوون و بەداخەوە یەکێک لە سەرنشینەکان بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.