بەرەی گەل لەسەر دانپێدانانی گرووپی لالەزار ڕەتدەکاتەوە

 

ئەم سیناریۆ چەواشەکارییە بەهیچ شێوەیەک ناتوانێ ئەو تاوانە گەورە و قێزەونە دژ بە مرۆڤایەتیەی22ـی ئاب پەردە پۆش بکات

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی بەرەی گەل

 

سەبارەت بە سیناریۆ لاواز و چەواشەکارییەکەی یەکێتیی نوێ بەر لەوەی ئێمە لە بەرەی گه‌ل ڕەتیبکەینەوە و بەدرۆی بخینەوە، کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەشێوەیەکی بەرفراوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیی ومیدیاکان بەدرۆیان خستەوە

 

بۆیە ئەم سیناریۆ چەواشەکارییە بەهیچ شێوەیەک ناتوانێ ئەو تاوانە گەورە و قێزەونە دژ بە مرۆڤایەتیەی22ـی ئاب پەردە پۆش بکات، بۆیە هەر لێرەوە داوا لە سەرۆکایەتیی هەرێم و حکوومەتی هەرێم وسەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری کوردستان دەکەین ئەم ڕەوشە خراپ و قێزەونە ڕابگرن، بۆئەوەی هیچی تر هەرێمەکەمان دووچاری سەرکۆنە و ناشیرینی نەبێت لەناو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی