هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا بەیانی ئەمڕۆ بەشێوەیەکی کتوپر لە عێراق کشانەوە

 

هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا بەیانی ئەمڕۆ لە عێراق بەشێوەیەکی کتوپر لەهەردوو سەربازگەی عەینئەسەد و فیکتۆریا کشانەوە

 

بەپێی هەواڵی كەناڵەكە، ئەمریكییەكان هاوتا عێراقییەكانیان لەوە ئاگادار كردوەتەوە كە ئەوان پرۆسەیكشانەوەكە خێراتر دەكەن و پابەندی ئەو خشتە زەمەنییە نابن كە لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی ئەمریكا وعێراق بۆ كشانەوەی هێزەكان دیاری كراوە.

 

کەناڵی سکای نیوز بڵاویکردەوە: کە سوپای ئەمریکا بە شێوەیەکی کتوپڕ تەواو هێزەکانی لە بنکەیسەربازی عەین ئەسەد و ڤیکتۆریا کشانەوەو زۆربەی هێزەکانیشی بەرەو هەولێر و وڵاتێکی دراوەسێیعێراق رەوانە کردوە

 

ئەمە لە كاتێكدایە كە لە دوای ساڵی 2003 و پرۆسەی ئازادكردنی عێراق، ئەمە دووەمین جارە سوپایئەمریكا عێراق بەجێ بهێڵێت، جاری پێشوو ساڵی 2011 هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق كشانەوە، بەڵام دوایكشانەوەكە بە ماوەیەكی كەم، شەڕی تائیفی و دواتریش هێرشی تیرۆریستانی داعش و داگیركردنیچەندان پارێزگای عێراق رووی دا، ئەمەش وایكرد ئەمریكا بەپەلە هاوپەیمانێتییەكی نێودەوڵەتی لە دژیداعش دروست بكات و هێزە سەربازییەكانی بۆ عێراق بگەڕێنێتەوە

 

لەسەرباگەی عەین ئەسەد نزیکەی دوو هەزار سەربازی ئەمەریکی لێبووە و لەنێو سەربازگەی فیکتۆریاشلەنێو فرۆکەخانەی بەغدا ژمارەیەک سەربازی دیکەی لێیە.

 

كشانەوەی ئەمریكا لە عێراق، هاوكاتە لەگەڵ نیگەرانییەكانی ئەو وڵاتە بەرامبەر بە دەركردنی یاسایحەشدی شەعبی.