پەیامی بزوتنەوەی ئایندە بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان

 

هاونیشتمانیانی تێکۆشەری ڕۆژەهەڵاتی کوردستان

 

هاووڵاتیانی ستەم لێکراو

 

بەپێویستمان زانی ڕای بگەیەنین کە هەلومەرجی گۆڕان کاری بەگشتی لە ناوچەکەو بەتایبەت ئێرانلەئارادایە ، هەنگاوەکانی گۆڕینی ڕژێمی ئایینی ئێران خێراتربوەو بەپێی زانیاریە هەواڵگریەکان ، ئەگەریڕوخاندن و کەوتنی حەتمیە درەنگ یان زوو. لەم سۆنگە هەواڵگریەوە داوادەکەین سەرجەم چین وتوێژەکانی خەڵکی تێکۆشەر و ستەم لێکراو ئامادەکاری تەواو بکەن بۆ پشتیوانی   بزوتنەوەی ئایندە بۆئەگەری هەرگۆڕانکاریەکی سەرتاسەری  لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ بەدەستهێنانی مافی ڕەواینەتەوایەتی و فەرهەنگی و ئازادی و دامەزراندنی ئیدارەیەکی ڕەسەنی کوردەواری  خۆبەڕێوەبەری . پشتیوانی و یەکڕیزی و یەکدەنگیتان بۆ بزوتنەوەی ئایندەی کوردستان ئەزمونێکی نوێی خەباتیجەماوەری و مەدەنی سیاسی و شارستانی بۆ گەیشتن بە مافەڕەواکانمان دەستەبەر دەکات.

 

بزووتەوەی ئایندەی کوردستان