ڕاگەیەندراوی  یەكەمین  پلینۆمی بزووتنەوەی ئایندەی كوردستان

لە ژێر دروشمی كوردستانێكی ئازاد ، گەلێكی پێشكەوتوو شارستانی

 

بە ئامادە بوونی  سەرپەرشتیاری گشتی و ئەندامانی  ناوەندی بڕیارو ناوەندی گشتی و  سەرجەمئەندامانی ناوەندەكان پلینۆمی یەكەمی بزوتنەوەی ئایندەی كوردستان  لە بەرواری  7/ 7 / 2025  كاتژمێر6 ئێوارە بەكاتی كوردستان بە شێوەی ئۆنلاین بەسترا ، دەست پێكی پلینۆم بە  بە سروودی نەتەوەیی ئەیڕەقیب دەستی پێكرد ، هاوكات  لە لایەن سەرپەرشتیاری گشتی یەوە كورتەیەك سەبارەت بە كارو چالاكیبزوتنەوەی ئایندەی كوردستان  و دۆخی ئاڵۆزی ناوچەكە و ئێران باس كراو ، ئەجێنداای كاری پلینۆمدیاری كرا، كە بریتی بوو لە پێداچوونەوە بە كارو چالاكی ناوەندەكان و گۆڕنكاری تێیاندا و ڕیزبەندی كردنیناوەدەكان و دیاری كردنی خهەرەمی كاری  ڕێكخراوەیی ناوەندەكان  و هاوكات ڕاپۆرتی  كارو چالاكیسەرجەم ناوەندەكان  لە ماوەی ڕابووردوودا خوێندرایەوە  و جەخت لە بڕیارو ڕاسپاردەكان كرایەوە . كەتیایدا چەندین گۆڕان كاری ڕێكخراوەیی و پێداچوونەوە بە هێڵی گشتی سیاسەت و كارو چالاكیەكانداكراو لە لایەن ئەندامانەوە ڕاوو بۆچوون لەسەر گۆڕنكاریەكان و سیاسەتی گشتی وەرگیراو  پلانی نوێ وشێوازی خەباتی نوێ پێشنیار كرا بۆ ئەم دەوورەیەی خەبات كردنمان بە شێوەی میدیایی و دیپلۆماتی ،گرنگی تەواو پێبدەین تا ئەو كاتەی پێویست بێت  بە شێوازێكی تر مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەكەدا بكەین  .

ئەجێمدای ڕاسپێردراو وتەوەری  پلینۆم  بریتی بوو  لە :

بارو دۆخی نەخوازراوو پڕقەیران و  ناهەمواری  گوزەرانی خەڵكی كوردستان ، بە هۆە سیاسەتەچەوتەكانی ڕژێمی ئاخودندی یەوە .

لە سێدارەدانی  لاوان و هاونیشتمانی بە تۆمەتی سیخوڕی كردن بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل .

ڕاو بۆچوونی ئەندامانی ناوەندی بڕیار وگفتوگۆی ناوەندی گشتی  .

گۆڕانكاریەكان لە  ناوچەكەو شەڕی ئیسرائیل و ڕژێمی ئێران  .

 

گرنگی دان بە پەیوەندی دیپلۆماتی بۆ پشتیوانی كردنی دۆزی ڕەوای گەلەكەمان .

ئاراستەكردنی پەیامی بزووتنەوەی ئایندە بۆ نەتەوە یەكگرتوەكان و ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ وئەمنیستی ئینترناشیوناڵ سەبارەت بە لە سێدارەدانی هاونیشتیمانیان لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوەو گۆڕینیئەو ڕژێمە ئایینیە سەركوتگەرە  بۆ ڕژێمێكی دیموكراسی و فیدڕاڵی .

هەروەها پێداچوونەوە بە  هەرمی ڕێكخراوەیی بزوتنەوەی ئایندە كە پێك دێت  لە دوو ناوەندی سەرەكیو 12 ناوەند و ناوەندەكانی شارو شارۆچكەكان و ناوەندی دەرەوەی وڵات و ناوەندی هێزی پشتیوانیجەماوەری .

* نووسینگەی  سەرپەرشتیاری گشتی

* ناوەندی بڕیار

* ناوەندی گشتی

* نلوەندی  ئیدارەو بەڕێوەبردنی پلانی ئابووری

* ناوەندی ڕاگەیاندن و میدیا

* ناوەندی هەواڵگری و زانیاری  نیشتمانی

* ناوەندی ستراتیژی  ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتمانی

* ناوەندی  پەیوەندیەگشتیەكان و دیپلۆماتی

* ناوەندی فەرماندەیی و فێرگەی پێشمەرگە

* ناوەندی   دادوەری و سەروەری و یاسا

* ناوەندی هێزی پشتیوان

* ناوەندی پەرەپێدانی كلتوری

* ناوەندی هۆشیاری و ڕۆشنبیری

* ناوەندی هەڵبژاردن و داتاكان

* ناوەندی چالاكی گەنجان و ئافرەتان

* ناوەندی شاروو شاروچكەكان

یەكەین پلینۆمی بزووتنەوەی ئایندە بەسەركەوتویی كۆتایی پێهات ، و چەندین بابەت و بڕگەی نوێیخستە نێو ئەجێندای كارەكانی داهاتوی