پێشنیار دەکرێت لەدوای پرۆسەی ئاشتی سەرۆکی کۆماری تورکیا کورد بێت

 

بۆچی سەرۆکی كۆماری توركیا کورد نەبێت ؟

تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی: ئێمە كاندیدن بۆحكومكردن، نازانم هاوکێشە سیاسی و زەمینە لە قۆناغی داهاتوودا چۆن دەبێت

بەڵام بە دڵنیاییەوە گرنگ و بەنرخە کە هەموو دەنگ و رەنگ و جیاوازییەکانی وڵاتەکەمان نوێنەرایەتیهەبێت لە ئیدارەداندانی ووڵاتدا

 

هاوسەرۆکی پارتی یەكسانی و دیموکراسی (دەم پارتی) لە یەکەم لێدوانیدا سەبارەت بە پێشنیازەكەیدەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی توركیا (مەهەپە)، کە یەکێک لە جێگرەکانی سەرۆككۆمارى توركيا عەلەوی و ئەوی دیکەیان کورد بێت، وتی: بۆچی سەرۆکی كۆماری توركیا کورد نەبێت ؟