سوپای ئیسرائیل کوژرانی فەرماندەی هێزه‌کانی حزبوڵای لوبنانیی ڕاگه‌یاند.

له تۆڕی کۆمه‌لایه‌تی ئێکس، سوپای به‌رگری ئیسرایل ڕایگه‌یاند. " ئەحمەد سەبرا، لە ناوچەی کفور لە باشووری لوبنان   کرایه‌ ئامانجی هێزه‌کانمان و لەناوچوو. 

سەرەڕای ئەوەش، تیرۆریستێکی دیکەی حزبوڵای کە بەشداربوو لە هەوڵەکانی دامەزراندنەوەی ژێرخانی تیرۆر لە ناوچەی ئەلنەقورا لە باشووری لوبنان،  کرایه‌ ئامانج  و لەناوچوو. "

 

له ئه‌نجامی هێرشه‌کانی ئه‌مڕۆی ئیسرایل بۆ سه‌ر حزبوڵای لوبنان حەسەن ئەحمەد  فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی سه‌ر به  حزبوڵا کوژروه

شایه‌نی باسه‌ هێزی به‌رگری ئیسرایل، تا ڕاده‌یه‌کی زۆر توانیویه‌تی زۆربه‌ی تێرۆریستان و جێگره‌وه‌کانیان بکات ئامانج و له‌نێویان ببات!