ناتانیاهۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرایل، لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ (فۆکس نیوز)ى ئه‌مریكى ئاماژەی بەوەکردوە، سەرکەوتوبونە لەدواخستنی پڕۆژەی ئەتۆمیی ئێران بۆ چەند ساڵێک.
هه‌روه‌ها سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتوی که  کۆماری ئیسلامی ئێران پڕۆژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی خێراتر کرد دوای ئەوەی حزبوڵڵا له‌لوبنان شکستیهێنا، به‌ڵام ئێمه‌ توانین بۆ چه‌ند ساڵێک دوای بخه‌ین.