عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان 
‏‎دەبێت ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا‌ وه‌كو ئه‌نجامێكی 
‏‎ به‌ بایه‌خ و مێژویی په‌سه‌ند بكرێت

‏‎‌ ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) له‌ په‌یامێكی ڤیدیۆیدا ڕایدەگەیەنێت، 

‏‎پێویستە به‌ئاشكرا ئه‌وه‌ بڵێم كه‌ هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییانه سه‌ره‌نجامی ئه‌و دانیشتنانه‌ن له‌ ئیمراڵی ئه‌نجامم داون، به‌وریاییه‌كی به‌رزه‌وه‌ كار كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئیراده‌ی ئازادبن".

‏‎ده‌بێت ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا‌ وه‌كو ئه‌نجامێكی به‌ بایه‌خ و مێژویی په‌سه‌ند بكرێت. هاوكات ڕه‌نجی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه‌ رۆڵی پرد ده‌گێڕن شایسته‌ی ڕێز و گرنگی پێدانێكی هاوئاسته‌، ده‌شڵێت

پێداگرم له‌سەر بانگه‌وازە‌ مێژووییه‌كه‌ی 27ـی شوباتی 2025 بۆ (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی

‏‎سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ و رێگه‌چاره‌كانی دۆخی به‌رجه‌سته‌ی ئه‌م قۆناخه‌ی ته‌ڤگه‌ری هاوڕێیه‌تی كۆمیناڵیمان پێی گه‌یشتووه‌ به‌ ئه‌ركێكی ئه‌خلاقیانه‌م زانی به‌ نامه‌یه‌كی به‌رفراوانی دوباره‌ییش بێت، وه‌ڵامی ئاشكرا و خولقێنه‌رتان بده‌مه‌وه.