"ئەکسیۆس" بە ئاماژەدان بە سەرچاوەکانی خۆی لەم بارەیەوە ڕاپۆرتی کردووە.
ئیدارەی ئەمریکا هۆشداریی بە سەرۆکوەزیرانی عێراق دا و وتی: ئەگەر ئێوە ئەم کارە نەکەن، ناتوانین ڕێگری بکەین لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق.
بەگوێرەی زانیارییەکان، جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، پلانی ئەگەری هێرشی ئێرانیان لە دژی ئیسرائیل تاوتوێ کردووە و هۆشدارییان بە ئەلسودانی داوە کە نابێت ڕێگە بە ئێران بدات لە عێراقەوە هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل. هه ڕوه ها داوایان له سه ڕۆک وه زیرانی عێراق کرد هێرشه کانی چه کدارانی شیعه بۆ سه ڕ ئیسرائیل و هێزه ئه مریکایه کانی جێگیر له عێراق و سوریا ڕابگرێت.
کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوە و باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتۆن ڕەتیانکردەوە هیچ لێدوانێک لەسەر ئەو پرسە بدەن.