ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە ٦٠هەمین هەڵبژاردنی گشتی لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.

  جگە لە سەرۆک و جێگری سەرۆک، ئەمریکییەکان دەبێت ٣٣ سیناتۆر، ٤٣٥ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران  هەڵبژێرن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ویلایەتی ئۆهایۆ و جەیمس دەیڤید ڤانس، سیناتۆری ویلایەتی ئۆهایۆ، لەگەڵ کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ویلایەتی مینیسوتا و تیم والتز، پارێزگاری ویلایەتی مینیسوتا، کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی کۆشکی سپی.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هاریس بووە کاندیدی سه‌ره‌کی دیموکراتەکان دوای ئەوەی جۆ بایدن سەرۆکی ئێستای کاندیدبوونی کشایەوە.

لە چەند مانگی ڕابردوودا هەردوو کاندیدەکە چالاکانە بانگەشەی هەڵبژاردنیان کردووە و پێشبڕێکیه‌کی زۆر  توند لە نێوانیاندا هه‌بوو. ترەمپ تەمەن 78 ساڵ، تره‌مپ هاریسر بە بێ ئەزموونی تۆمەتبار دەکات و سیاسەتەکەی بە چەپی ڕادیکاڵ ناودەبات و دەڵێت هەڵبژاردنەکەی دەبێتە هۆی وەرچەرخانێکی سۆسیالیستی لە وڵاتەکەدا.

لە بەرامبەردا هاریس تەمەن 60 ساڵ دەڵێت ترەمپی کۆمارییەکان مەترسی لەسەر دیموکراسی دروست دەکات و تۆمەتباری دەکات بەوەی هەوڵی تێکدانی متمانە بە سیستەمی هەڵبژاردن دەدات.

تڕه‌مپ به‌وه‌ ناسراوه‌ ئه‌گه‌ر بردیه‌وه‌، خرپن به هه‌ڵبژاردنه‌که‌ ڕازی ده‌بێ.  ده‌لێ، هه‌ڵبژاردنه‌که‌ ڕاسته‌ و پێی ڕازیم،.
به‌لام ئه‌گه‌ر دۆڕاندنی، نا نا، ده‌نگه‌کانیان ده‌ستکاری کردوون، قوبوڵی ناکات.