كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ سلێمانی

ئاشكرا ده‌بێت

 

سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ چاوپێكه‌وتنێكی میدیایی ئاشكرای ده‌كات، له‌ پارێزگاكانی‌ سلێمانی‌ و سه‌ماوه‌ و نه‌جه‌ف و به‌سره‌ ده‌ست به‌سه‌ر چوار كارگه‌ی پێشكه‌وتووی ماده‌ی هۆشبه‌ر و كریساڵدا گیراوه‌.

 

عه‌دنان جحێشی‌، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ كه‌ناڵی میدیایی دیجله‌ی ڕاگه‌یاندووه‌، ئه‌و كارگه‌یه‌ی كه‌ له‌ سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، كارگه‌یه‌كی‌ زۆر پێشكه‌وتوو بوو بۆ به‌رهه‌مهێنانی‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر و كریستاڵ، كه‌ ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای ئه‌و شاره‌ پاڵپشتی لێوه‌ ده‌كرا.

 

ناوبراو له‌ به‌شێكی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دا، ئه‌و كارگه‌یه‌ی له‌ سلێمانی كاری بۆ به‌رهه‌مهێنانی ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر و كریستاڵ ده‌كرد، زۆر پێشكه‌وتوو بوو و له‌وێوه‌ ماده‌كان تێكه‌ڵ ده‌كران و ڕه‌وانه‌ی بازاڕ و پارێزگاكانی تری عێراق ده‌كرا و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای سلێمانی وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی بازرگانی سه‌یر به‌كارده‌هێندرا.