بەهۆی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان و پارتە سیاسییەکان کرد.

لە دووشەممەی 21  ی ١٠ی 2024، ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق، لە به‌یاننامه‌که‌دا پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان و پارتە سیاسییەکان  کرد. خۆشحالی خۆی ده‌ربڕی بەهۆی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانی 18 و 20 ی ١٠ی ٢٠٢٠٤. هەروەها، له‌ به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژەی پێشکەوتن لە پرۆسەی دیموکراسیی هەرێمی کوردستان دەکات و کارمەندانی نێردەی ئەمەریکا لە عێراق بەرەوپێچوونی هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی کوردستان چاودێری کردووە.