هێمن هەورامی، سەرپەرشتیاری لیژنەی هەڵبژاردنی پارتی ڕایگەیاند، لە هەڵبژاردنێ  تایبه‌ت، پارتی دیموکراتی کوردستان بە 36 هەزار دەنگ له پێش یەکێتی نیشتمانیه. بە وتەی ناوبراو، پارتی دیموکراتی کوردستان ٨٦ هەزار و ٧٧٥ دەنگی بەدەستهێناوە، یەکێتیش لەم ڕاپرسییەدا ٥٠ هەزار و ٧٧٦ دەنگی بەدەستهێناوە.

لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، دەنگدان لە 165 بنکەی دەنگدان ئەنجامدراوە. کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتی ئەو ئامارانەی پشتڕاستکردەوە و نوێکردنەوەی ئەوەیشی خستووەتەڕوو، لایەنەکانی دیکەی وەک نەوەی نوێ، یەکگرتوو، کۆمەڵ به‌ره‌ی گه‌ل و گۆڕان بەشدارییان کردووە و پشکێکی کەمتریان لە دەنگەکان وەرگرتووە.

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، دوای 24 کاتژمێر، له دوای هەڵبژاردنی گشتی ئەنجامە بەراییەکان بڵاودەکرێتەوە.