ڕۆژی پێنجشەممە , ١٧ی ئوکتوبه‌ری ٢٠٢٤، ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە کە یەحیا سینواری سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە باشووری غەززە، له ئه‌نجامی هێرشی ئیسرایلدا  کوژراوه. 
فەرماندەی باڵای ئەو گرووپە تیرۆریستییە سه‌ر به ڕژێمی ئێران، داڕیژه‌ری   هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ بوو لە ئیسرائیل کە بووە هۆی کوژرانی ١٢٠٠ کەس. 
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، ئیسرائیل "حسابەکەی یەکلاییکردووەتەوە" لەگەڵ سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس و ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێشتا شەڕ کۆتایی نەهاتووە". کوژرانی سنوار دوای کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای سەرکردەی حزبدالله دێ لە مانگی تەمموزی ڕابردوو لە لوبنان و ئیسماعیل هانیە ڕێبەری سیاسی حەماس لە ئێران دێت لەلایەن ئیسرائیلەوە. 

پرسیارێک ده‌کرێ، ئایا ئەمە خاڵی وەرچەرخانە لە شەڕی ئیسرائیل لە غەززە؟ 
ئایندە بۆ بریکارەکانی تری ئێرانی هەرێم چۆنە؟