دەقی نوسینەکەی عەبدوڵا گۆران هاوڕێی رۆژنامەنووس" ڕەوا ‎رۆژنامەنوسێک لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە رفێندراوە....!!

‎لەئێوارەی رۆژی پێنج شەمەوە هێزێکی ئەمنی دەمامک داری جل رەش هەڵدەکوتنە سەر ماڵی رۆژنامەنوس ( ڕەوا) کەلوپەلی رۆژنامەوانیەکانی و خۆشی دەفرێنن، بەبێ هیچ رونکردنەوەو هۆکارێک بۆ فراندنەکەی.

‎لێرەوە بەهێزە ئەمنیەکان دەڵێن ئەوە رێرەو یاساوکردارو رێکارەکان نین بۆ سەروەربونی یاسا، بەڵکو ئەترساندن و تۆقاندنە، نەک سەروەری یاساو ئازادی.

‎لێرەوە رایدەگەیەنین گیانی رۆژنامەنوس "ڕەوا" لەئەستۆی هێزەکانی سلێمانیە، داواش لەهاورێیانی رۆژنامەنوسان دەکەم بێ دەنگ نەبن لەئاست فراندن و تۆقاندنی رۆژنامەنوسان.

‎کوان ئازادی خوازان...? کوان رێکخراوەکانی رۆژنامەنوسان...? لەکوێیە سەندیکای رۆژنامەنوسان...?

‎کامەیە ئازادی لەسنوری سلێمانی سەوز کە بەو شێوەیە هەڵسوکەوت لەگەڵ رۆژنامەنوسان بکرێت.

‎عەبدوڵا گۆران