ئەندامی کۆمیتەی هەماهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکانی شاری سه‌قز ناچارکراوه‌ شاری سه‌قز به‌جێبێڵێ.

ڕووداو٢٤ به‌دواداچوونی بۆ که‌یسی فواد حوسێن زاده‌ کردووه، زانراوه‌ که خانه‌واده‌ی ناوبراو له ژیر فشاره‌کانی هێزه‌ ئه‌منیه‌کانی ڕژێمی ئێراندا به‌زۆر بانگهێشتی بنکه‌کانی ئیتلاعاتی ڕژێم کراون و هه‌ڕه‌شه‌یان لێکراوه.

 فواد حوسێن زادە لە شاری سەقز لە دایکبووە،  چالاکوان لە بواری مافی  کرێکاران و ئەندامی کۆمیتەکانی هەماهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان بووه‌. ناوبراو له‌لایه‌ن ڕژیمی ئێرانه‌وه‌ به تاوانی هاندانی کرێکاران بۆ مانگرتن و ناڕەزایەتی جەماوەری لە شۆڕشی ژنان، ژیان، ئازادی سەققز، تۆمه‌تبار کراوه‌، داوا کراوه‌ خۆی ڕاده‌ستی هێزه‌ ئه‌منیه‌کانی ڕژێم بکات.   فشارە هێزه‌کانی ڕژێمی ئێران، بانگهێشتکردنی بەردەوام و دەستدرێژی دەروونی و جەستەیی و دەرکردن لە کار، لە مانگی ٥ی ساڵی ٢٠٢٤دا ناچار بوون خاکی ئێران بەجێبهێڵن ڕوو له ئه‌ڵمانیا بکات. 

دوای جێهێشتنی خاکی ڕۆژهه‌لاتی  زیادبوونی بانگهێشتکردن و فشار و تۆقاندن بۆ هاوکاریکردن لە گەڕانەوە و دەستگیرکردنی هاوسەر و منداڵەکانی لەلایەن حکومەت و هەواڵگرییەوە ئەنجامدراوە دامەزراوەکان، کە بەداخەوە بووە هۆی کۆچی ئەو خێزانە بۆ سوید دوای دوو مانگ.