کوێخا دێرین عوزێری

ڕاگەیەنراوی بڵاوکردەوە

 

پەیامێکم بۆ خزمان و ڕای گشتی و دەزگا ڕاگەیاندنەکان

 

‎بەڕێزان خوداو هەموو سەرۆک عەشیرەت و کەسایەتییەکان بەشاهید دەگرم، ئەم کوێخا دێرینە کە خۆی بەخزمەتکار و کۆکەرەوەی خزمان و ئاشتەوایی ناو گەلی کورد زانیووە، بەدەر لەکاری باش و هەوڵدان بۆ بچوکردنەوەی کێشەکان دەستمان لەدروستکردنی هیچ کێشەیەک نەبووە، غەدر و زوڵمیش بەرامبەر خزمانی عوزێری و زەوییەکانیانم پێ قبوڵ نەکراوە.

 

‎خۆ گەر کێشەیەکی یاسایشم هەبێت، ئایە تەقاندنەوەی قەڵایەک و ماڵی دایکی جەرگ سوتاوم لەکام یاسای سزادانی عێراق و کام دەسوری عێراق و هەرێم و کام وڵاتانی دراوسێ هەیە تا بەم غەدرە بەسەر کرامەوە، لەکاتێکدا زەوییەکان هی خۆمان بووە و بەشێکیشمان لەخزمانی شێخەکانی باخ کڕیووە.

 

‎ئەمە وەفایی خوێنی شەهید ژیلوان بوو؟

‎یان وەفای ئەو فیشەک و پارەیەبوو کە لەسەر ئەرکی خۆم   لەشەڕی دژ بەداعش بێ هاوکاریکردنی یەکێتی بۆ  سەرخستنی هێزەکانی پێشمەرگەو یەکێتی و میلەتی کورد کردم؟

‎ئەمە وەفای دەرچونی کاندیدەکانتا بوو لەلایەن خزمانی عەشیرەتی عوزێرییەوە؟

‎ئەمە وەفای

‎ئەم یەکێتییەی لەسەر دەستی کەسوکار و عەشیرەتی عوزێری دروستمان کردوە خەریکە نایناسینەو و بەئاسانیش جێی ناهێڵین بۆ هیچ کەسێک.

 

‎ئێستاش داوا لەمن مەکەن گەنجان و خەڵک ڕابگرم و نەهێڵم هەڵوێستیان هەبێت، ئەوان تەنانەت لەخۆشم قبوڵ ناکەن دەست بکەمە کارەکانیان و بەهیچ شێوەیەک پەیامم نابێت بۆیان.

 

‎کوێخا دێرین عوزێری

 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو