له هه‌‌‌موو شاره‌‌‌کانی ڕۆژهه‌‌‌لاتی کوردستان، مامۆستایانی ئاینی، به‌‌‌ ڕاگه‌‌‌یاندنی به‌‌‌یاننامه‌‌‌ پشتیوانی خۆیان بۆ ڕاپه‌‌‌ڕێنی خه‌‌‌ڵکی کوردستان ڕاده‌‌‌گه‌‌‌یه‌‌‌نن. مامۆستایانی ئاینی شاری مه‌‌‌هاباد هاوشێوه‌‌‌ی مامۆستایانی شاره‌‌‌کانی دیکه‌‌‌، به‌‌‌یاننامه‌‌‌یه‌‌‌کیان بڵاوکرده‌‌‌وه‌‌‌، تێیدا ڕه‌‌‌خنه‌‌‌ له هێزه‌‌‌هکانی ڕژێم ده‌‌‌گرن به‌‌‌رامبه‌‌‌ر به شه‌‌‌هیدکردنی خه‌‌‌لکی مه‌‌‌ده‌‌‌نی، هاوکات  پشتیوانی خۆیان بۆ خه‌‌‌ڵک و ڕاپه‌‌‌ڕێنه‌‌‌کان ده‌‌‌رده‌‌‌بڕن. مامۆستایانی ئاینی مه‌‌‌هاباد، به هه‌‌‌موو شێوه‌‌‌یه‌‌‌ک شه‌‌‌هیدکردنی خه‌‌‌ڵکی ڕاپه‌‌‌ڕیووی کوردستان له‌‌‌لایه‌‌‌ ڕژێمی داپلۆسێنه‌‌‌ری ئێران ئیدانه‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌ن.