خاوەنى نانەواخانەکەى هەولێر دەستگیرکرا

 

بەپێى زانیارییەکان، خاوەنى ئەو نانه واخانەیەى هەولێر کە ئەمڕۆ لەگرتەیەکى ڤیدیۆییدا بەهۆى بارودۆخى نانەواخانەکانەوە ڕەخنەى توندى لە دەسەڵاتداران گرت و داواى هەڵوێستى گرت سەر لەئێوارەى ئەمڕۆ دەستگیرکراوە.

 

هاوکات دواى ئەو ناڕەزایەتیە، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر ڕاگەیەنراوێکى لەسەر ئەو دۆخە بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند،  هەندێک کەس بەناوى خاوەن سەموونخانە و نانەواخانە گردبوونەوە و ناڕەزایەتیان ئەنجامدا لە بەرامبەر بریارەکە، جگە لە مەرام و مەبەست بۆ شێواندنى بارودۆخەکە هیچی تر نەبوو.

 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو