بەرپرسی راگەیاندنی لاهور شێخ جەنگی بە ڕووداوێکی تەمومژاوی گیانی لە دەستدا
کاتژمێر 3ـی بەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگەی جودسایدی
هەواری شار کاروان عەلی شامار خۆی و دووهاوڕێی ئۆتۆمبێلەکەی وەردەگەڕێت، کاروان دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات و دووهاوڕێکەشیبەسەختی برینداردەبن. کاروان عەلی شامار مامۆستای زانکۆ و
بەرپرسی راگەیاندنی لاهور شێخ جەنگیە بۆ گیان
لەدەستدانی کاروان عەلی شامار راگەیەندراوی بڵاوکردەوە دەقی
راگەیەندراوی لاهور شێخ جەنگی
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ژیانئاوایی کاکە (کاروان عەلی شامار)، سکرتێری بەندە و کوڕی فەرماندە و تێکۆشەری دێرین عەلیشامار و ژنە سەرکردەی کورد ڕەوانشاد خاتوو وەسفیە بەنی وەیسم بیست کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە کارەساتێکی دڵتەزێن لە شاری سلێمانیکۆچی دوایی کرد و بەیەکجاری ماڵئاوایی لێکردین و برینێکی گەورەی خستە سەر دڵی هەموومان.
بەم بۆنە خەمناک و کۆستە گەورەیەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و خێزان و خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەی دەکەین.
کاکە کاروان نموونەی دڵسۆزیی و ئازایەتی و ڕاستگۆیی بوو لە کار و پیشەکەیدا، مامۆستایەکی دڵسۆز بوو بۆ زانکۆ و خوێندکارەکانی،هەڤاڵ و کادرێکی بە وەفا و بە هەڵوێست و حەقبێژ بوو لە ئەرکی حیزبایەتیدا، هاوشێوەی خاتوو وەسفیەی دایکی؛ خۆی بە خزمەتکاریشەهیدان و هەموو چین و توێژەکان دەزانی، خۆی و خێزان و بنەماڵەکەی لە پێناو خزمەتکردن بە کورد و کوردستان قوربانی زۆریانداوە،هیوا و ئاواتی یەکخستنی ڕیزەکان و ئاشتەوایی بوو، هەربۆیە بەم کۆچەی کەلێنێکی گەورەی دروستکرد کە وا بە ئاسانی پڕنابێتەوە.
لە یەزدانی مەزن داواکارین کە گیانی کاکە کاروان بە بەهەشت شاد بکات و سەبووری و دڵنەواییش بە ئێمە و خێزان و خانەوادە و بنەماڵەتێکۆشەر و سەربەرزەکەی و خزم و هاوڕێ و دۆستانی ببەخشێت و ئەمە دواناخۆشییان بێت.
انا لله وانا الیە راجعون
لاهور شێخ جەنگی
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو