دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر پارەی ساختە ڕادەگەیەنێت

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەستیگرت بەسەر بڕی ٤١,٥٠٠,٠٠٠ چل و یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار دیناری عێراقی ساختە وگومانلێکراوێکیان دەستگیرکرد.

 

هێزەکانی دەزگای ئاسایش دوای چاودێریکردن و بەدەستهێنانی زانیاری، لەڕۆژی ٢٠٢٣/٧/٢٧ بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش،لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین گۆمانلێکراوێکیان بە ناوی ( ع، ح، ج )دەستگیرکرد و دەستیانگرت بەسەر بڕی ٤١,٥٠٠,٠٠٠ دیناری عێراقی لەجۆری بیست و پێنج هەزار دیناری ساختە کە لەدەرەوەی عێراق دروستکراوە و بەنیازی ساغکردنەوەی بووە لە هەرێمی کوردستان وناوڕاست و باشوری عێراق.

 

لەئێستادا بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، تۆمەتبار بە ماددەی (٢٨١)لە یاسای سزادان ڕاگیراوە.

 

دەزگای ئاسایشی هەرێم دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان و بازرگانان و کاسبکاران، بەردەوام پارێزەری سەر و ماڵی هەمووان دەبێت و بەیاساڕێگری لەهەموو کارێکی نایاسایی و ساختەکاری دەکات.

 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو