بافڵ تاڵه‌‌‌بانى هه‌‌‌ڵوێستى خۆى له‌‌‌باره‌‌‌ى هه‌‌‌ڵبژاردن‌و یه‌‌‌کخستنه‌‌‌وه‌‌‌ى هێزه‌‌‌کانى پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ ئاشکراده‌‌‌کات

 

له‌‌‌کۆبونه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کیدا له‌‌‌گه‌‌‌ڵ دەیڤد بەرگر هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق،  بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانییکوردستان  له‌‌‌شارى به‌‌‌غدا هەڵوێستی یەکێتی سەبارەت بەئەنجامدانی هەڵبژاردن‌و چاکسازییەکانی ناو هێزی پێشمەرگە ڕونکردەوەوڕایگەیاند، یەکێتی لەسەرەتاوە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد بوە، بەشێوەیەک کە ڕەنگدانەوەی خواستی هەمولایەک بێت‌و ببێتەمایەی سەقامگیریی هەرێمەکەمان.

 

سەبارەت بەهێزی پێشمەرگەو هەنگاوەکان بۆ یەکخستنەوەی هێزەکە،  تاڵەبانی  وتی، "یەکێتی پابەندە بەهەموو ئەو ڕێککەوتن‌ولێکتێگەیشتنانەی لەماوەی ڕابردودا سەبارەت بەیەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە ئەنجامدراون، بەڵام دەبێت هەموو هەنگاوەکان بەئاڕاستەیهاوسەنگی‌و یەکسانیی بنرێت‌و هەموو هەوڵێکیش بۆ دورکەوتنەوە لەو ئامانجانە ڕەتدەکەینەوە".

 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو