بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێک لە دوورگەی میکۆنۆسی یۆنان، ٣ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و ١٢ی دیکەش بێسەروشوێن بوون

 

‏‎هەینی، بەرپرسانی یۆنان ڕایانگەیاند کە ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و تا ١٢ کەسیش بێسەروشوێن بوون، دوای ئەوەی بەلەمێک کەکۆچبەرانی نایاسایی هەڵگرتبوو لە نزیک دوورگەی میکۆنۆسی یۆنان وەرگەڕاوە

 

‏‎وە تۆڕی ئەمریکی (ABC News) بڵاویکردەوە کە ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان دەستیپێکردووە دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی یۆنان دوو کەسیانبینیوە - فەلەستینییەک و سورییەک - کە توانیویانە مەلە بکەن بۆ بەردەکانی نزیک کەنارەکە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی دوو هێلیکۆپتەر،کەشتییە سەر بە کەناراوەکان کەشتیەکانی پاسەوانی و ئەهلی بەشداری ئۆپەراسیۆنی گەڕانەکە دەکەن.

‏‎دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی گەڕان، دەسەڵاتداران توانیان تەرمی دوو ژن و پیاوێک لە دەریاوە دەربهێننەوە.

‏‎لای خۆیەوە، وتەبێژی پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان، نیکۆس کووکالاس ڕایگەیاند، ڕووداوەکە لە دەریای ئیجە نزیکەی کاتژمێر شەشیبەیانی، لە کەنارەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی دوورگەی میکۆنۆس ڕوویداوە.