ئەمریکا پێشنیاری بۆ ئیسرائیل کرد کە پلانی سەربازی هاوبەش لە دژی ئێران ئەنجام بدات

 

ئیدارەی جۆو بایدن، پێشنیازی پلانی هاوبەشی سەربازی لەبارەی ئێرانەوە خستوەتە بەردەم ئیسرائیل، لە بەرامبەردا ئەو وڵاتە گومانی هەیەئەمریکا رێگری لێبکات ئەگەر هەر جوڵەیەک دژی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بکات

به‌‌‌رپرسانی ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکی و ئیسرائیلی به‌‌‌ پێگه‌‌‌ی ئه‌‌‌کسیۆس "axios"ـی هه‌‌‌واڵیان راگه‌‌‌یاندووه‌‌‌، پێش چه‌‌‌ند هه‌‌‌فته‌‌‌یه‌‌‌ک ئیداره‌‌‌ی جۆ بایدن،سه‌‌‌رۆکی ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکا پێشنیازێکی پێشکه‌‌‌ش به‌‌‌ ئیسرائیل کردووه‌‌‌، که‌‌‌ تێیدا بیرۆکه‌‌‌ی به‌‌‌شداریکردنی ئیسرائیلی تێدا خراوه‌‌‌ته‌‌‌ڕوو، به‌‌‌مه‌‌‌به‌‌‌ستیدانانی پلانێکی هاوبه‌‌‌شی سه‌‌‌ربازی دژ به‌‌‌ ئێران.

به‌‌‌رپرسانی ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکی له‌‌‌ لێدوانیان بۆ پێگه‌‌‌ی ئه‌‌‌کسیۆس ئاماژه‌‌‌یان به‌‌‌وه‌‌‌کردووه‌‌‌، پێشنیازه‌‌‌که‌‌‌ی ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکا پێشتر هاوشێوه‌‌‌ی نه‌‌‌بووه‌‌‌، به‌‌‌شێوه‌‌‌یه‌‌‌کله‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌ری په‌‌‌سندکردنی له‌‌‌لایه‌‌‌ن ئیسرائیله‌‌‌وه‌‌‌، هاریکارییه‌‌‌ سه‌‌‌ربازییه‌‌‌کانی ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکا و ئیسرائیل ئاستێکی گه‌‌‌وره و پێشکه‌‌‌وتوو‌ به‌‌‌خۆیه‌‌‌وه‌‌‌ده‌‌‌بینێ.

به‌‌‌گوێره‌‌‌ی پێگه‌‌‌ی ئه‌‌‌کسیۆسـی هه‌‌‌واڵی، به‌‌‌رپرسانی ئیسرائیلی جۆرێک گومانیان له‌‌‌ پێشنیازه‌‌‌که‌‌‌ هه‌‌‌یه‌‌‌ و ترسیان له‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ ئه‌‌‌و پێشنیازه‌‌‌ هه‌‌‌وڵێکبێت بۆ ده‌‌‌ستگرتن و سنووردارکردنی ئیسرائیل له‌‌‌ گرتنه‌‌‌به‌‌‌ری هه‌‌‌ر هه‌‌‌نگاوێکی دژ به‌‌‌ ئێران، به‌‌‌تایبه‌‌‌ت سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ دامه‌‌‌زراوه‌‌‌ ئه‌‌‌تۆمییه‌‌‌کانی ئه‌‌‌ووڵاته‌‌‌ و له‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌ری ناڕازیبوونی ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکا. ئیکسیۆس ئه‌‌‌وه‌‌‌ی خستووه‌‌‌ته‌‌‌ڕوو، که‌‌‌ به‌‌‌رپرسانی ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکا دڵنیاییان داوه‌‌‌ته‌‌‌ به‌‌‌رپرسانی ئیسرائیل که‌‌‌پێشنیازه‌‌‌که‌‌‌ بۆ ده‌‌‌ستگرتنی ئیسرائیل نییه‌‌‌ له‌‌‌ ناوچه‌‌‌که‌‌‌ به‌‌‌تایبه‌‌‌تی به‌‌‌رامبه‌‌‌ر به‌‌‌ ئێران.

به‌‌‌رپرسێکی دیکه‌‌‌ی ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکا به‌‌‌ هه‌‌‌مان پێگه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵی راگه‌‌‌یاندووه‌‌‌، ئه‌‌‌و پێشنیازه‌‌‌ تایبه‌‌‌ته‌‌‌ به‌‌‌ پلانی گشتی، نه‌‌‌ک بۆ هه‌‌‌وڵێکی هاوبه‌‌‌شی دژ به‌‌‌ئێران.