ئه‌‌‌مڕۆ ڕێکه‌‌‌وتی  ٢٠ ی نوڤه‌‌‌مبه‌‌‌ری ٢٠ ٢٢، له زۆربه‌‌‌ی شاره‌‌‌کانی ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان ڕاپه‌‌‌ڕین و وتنه‌‌‌وه‌‌‌ی دروشمی دژی ڕژێمی ئێران ئیدامه‌‌‌ی هه‌‌‌بوو.  هاوکات تێکهه‌‌‌ڵچوونی خه‌‌‌ڵکی وه‌‌‌زاڵه‌‌‌هاتووی ڕۆژهه‌‌‌لات له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هێزه‌‌‌کانی ڕژێمی ئێران به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌.

ڕژێمی ئێران وه‌‌‌ک ڕۆژانی ڕابردوو له به به‌‌‌کارهێنانی چه‌‌‌ک وه‌‌‌ڵامی ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تیه‌‌‌کان ده‌‌‌داته‌‌‌وه‌‌‌.   ئه‌‌‌مڕۆ له ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کانی شاری سنه‌‌‌ی خۆڕاگر، هێزه‌‌‌کانی ڕژێمی ئێران دوو هاونیشتیمانی خه‌‌‌کلی شاری کرماشانیان شه‌‌‌هید کرد.

هاوکات  ڕێکخراوی هه‌‌‌نگاو بۆ مافه‌‌‌کانی مرۆڤ، ناوی ئه‌‌‌و دووشه‌‌‌هیده‌‌‌ نه‌‌‌مره‌‌‌ی ئاشکرا کردووه‌‌‌.

١/ فەرهاد خەسرەوی خەڵکی

٢/  خوداداد ڕەزایی

ئه‌‌‌و دوو شه‌‌‌هید به گوێره‌‌‌ی هه‌‌‌نگاو، ڕاسته‌‌‌وخۆ به ته‌‌‌قه‌‌‌ی هێزه‌‌‌کانی ڕژێم شه‌‌‌هید کراون.