ئاوڕدانەوەیەک لە پێکهاتە و ڕادەی گروپە میلیشیا و تیرۆریستە شیعەکانی "حەشدی شەعبی" لە عێراق و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران

 

هێزە میلیشیا تونڕەوە شیعەکانی عێراق کە بە "حەشدی شەعبی" ناسراون یان "کۆکردنەوەی جەماوەری" ناسراون، یەکێکن لەو هێزەبەهێز و چەکدارە توندڕەو کاریگەرانەی کە لە گۆڕەپانی سەربازی و ئەمنی عێراق و هەروەها لە گۆڕەپانی شەترەنجی سیاسی هەرێم وعێراقدا ڕۆڵێکی زۆر خراپ دەگێڕن لە کوشتن و ئاوارەکردنی نەتەوەو ئایینە جیاوازەکان لە ناوچەکەو لە عێراقدا ."

 

و بە تایبەت لە کەرکوک و خانەقین و جەلەولاو دوز و سەرجەم ناوچە دابڕاوەکانی هەرێمی کوردستان . جێی ئاماژەیە کە حەشدی شەعبی" لە 42 گرووپی چەکدار پێکدێت کە زۆربەی زۆری ئەو گروپانە لە لایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دارایی دەکرێن بۆ ئەوەی لە عێراق و ناوچەکەوتەنانەت لە وڵاتانی دراوسێ و جیهاندا کاری توندڕەوی و تیرۆریستی دژی مرۆڤایەتی ئەنجام بدەن .

 

بۆ بە رژەوەندی ئێران نموو نەی زیندوش ئەوەی ١٦ ئۆکتۆبەرو کە لە کەرکوک ڕوویدا دژی هاوڵاتیانی کورد و دەستی کرد بە قەتڵ و عام کردنیهاوڵاتیانی سڤیل و کوشتنی دەیان هاوڵاتی بێتاوان و مەدەنی ودەرکردنی هاوڵاتیانی کوردو سونە لە کەرکوکدا و ە تاوانکاریەکانی لە  عێراق و سوریاو لبنان و زۆربەی وڵاتانی تر دەستی هەیە ..

 

کەچی لە لایەکی ترەوە خۆیان  بە فەرمی لە ئاسایشی نیشتمانی عێراق  وەک هێزی میلیشیا دەناسێنن .  لە ڕوانگەی ڕێکخراوەییەوە"حەشدی شەعبی" و گروپە پێکهێنەرەکانی سەر بە ئێران لەژێر دەستی هێزە چەکدارەکانی عێراقدا هەژمار دەکرێن و لەژێر چاودێری وفەرماندەیی دەسەڵات دارانی ئێران و .  هەموو هێزەکانی سەربە "حەشدی شەعبی" مانگانە وەک سەربازانی دیکەی عێراق مووچەوەردەگرن.  "حەشدی شەعبی" پەیوەندییەکی زۆر نزیکی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە و تەنها بڕیاری تاران جێبەجێ دەکان لەعێراق و ناوچەکەدا وە دەکرێ بڵێین ئەم ڕێکخراوە قۆڵێکی سەربازی-ئەمنیی بەهێزی کۆماری ئیسلامییە بۆ پێشخستنی ئامانجەجیۆپۆلەتیکییە لە ناوچەییەکانی وڵاتانی دراوسێ  بەگشتی و لە عێراقدا بە تاییبەتی،

 

فەرماندەی سوپای قودس بەردەوام لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ئەو گرووپانە و وێڕای هەماهەنگی هاوکارییەکان، لە سیاسەتەکانی تارانئاگاداریان دەکاتەوە.بۆ یە لە ئێستادا پەرلەمانی ئۆروپاو هەموو جیهان لەوە دڵنیابوون کە ئێران و گروپە چەکدارەکانی سەربە حەشدیشەعبی لە عێراق و ناوچەکەدا

کاری تاوانکاری و دژبە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدەن .

نوسینی : بنارسەلیم بابکر 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو