شاندێکی باڵای  سوپای پاسداران و دەزگای ئیتڵاعاتی و هەواڵگری و ئەمنیی ئێران گەیشتە بەغدای پایتەخت.

 

ئامانجی شاندەکە دیار نیە بەڵام بەپێی پێکهاتەی شاندەکە بێت پرسی ئەمنی و هەواڵگری تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانیان دەبن.

 

سه‌‌‌رچاوه‌‌‌یه‌‌‌ک لە حکومەتی عێراقی رایگەیاند، عەلی شەمخانی، ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئێران و شاندێکیباڵای  سوپای پاسداران و دەزگای ئیتڵاعاتی و هەواڵگری و ئەمنیی ئێران ئەمڕۆ شەممە گەیشتە بەغدا بۆ واژووکردنی یاداشتنامەیئاسایشی سنور، وتیشی که‌‌‌ شەمخانی بە بانگهێشتی فەرمی هاتوەتە عێراق وە لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیرانو پەرلەمان کۆدەبێتەوە.

 

"لەگەڵ شه‌‌‌مخانی گفتوگۆ لەسەر ئاسایشی سنور دەکرێت و هەمان ئەو گفتوگۆیانەش لەگەڵ حکومەتی هەرێم باس دەکرێت، ئامانج لەمانەشپاراستن و پتەوکردنی ئاسایشی سنورە." سه‌‌‌رچاوه‌‌‌که‌‌‌ وای وت.

 

بڕیاریشی‌ سبەینێ یەکشممە پێنجەمین کۆنگرەی بەغدای نێودەوڵەتی کە لەلایەن پەیمانگای عێراقی بۆ گفتگۆ رێکخراوە، بەڕێوەبچێت و بۆماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

 

بڕیاریشه‌‌‌ هه‌‌‌ریه‌‌‌ک لە تەحنون بن زاید، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئیماڕاتی و هاکان فیدان، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیابه‌‌‌شداری له‌‌‌و کۆنگره‌‌‌یه‌‌‌دا بکه‌‌‌ن.

 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو