بومەلەرزە تورکیا دەهەژێنێت

 

بوومەلەرزە بەگوڕی 4,8پلە لە پارێزگای قایسەری ناوەڕاستی تورکیا روویدا

 

سه‌‌‌رۆکایه‌‌‌تی بەڕێوەبردنی کاره‌‌‌سات و باری له‌‌‌ناکاو (AFAD) لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی زانیاری دەربارەی بوومەلەرزەکە بڵاوکردەوە و ئەوەیخستەڕوو کە بوومەلەرزەکە کاتژمێر 5:28 ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بە گوڕی 4,8 روویداوە چەقەکەی شارۆچکەی هاجیلار سەربەپارێزگای قایسەری بووە و لە قوڵایی حەوت کیلۆمەتردا روویداوە.