مەسعود بارزانی: ڕاپەڕین ئەو ڕاستییەی بۆ دۆست و دوژمن سەلماند کە ستەمکاری و تۆقاندن هەرگیز ناتوانێ ئیرادەی ئازادیخوازی لەناخی گەلی کوردستان خامۆش بکات

 

دەقی راگەیەندراوی مەسعود بارزانی بە بۆنەی یادی ڕاپەڕین

 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

 

بە بۆنەی سی و دووەمین ساڵیادی ڕاپەڕینە مەزنەکەی گەلی کوردستان پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگەقارەمانەکان و هەموو خەباتگێڕ و ئازادیخواز و نیشتیمانپەروەران و سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکەم.

 

ڕاپەڕین لە سایەی ئیرادەی ئازادیخوازیی گەلی کوردستان و، قارەمانێتی پێشمەرگە و پلان و یەکڕیزیی لایەنەکانی ناو بزووتنەوەیڕزگاریخوازی کوردستان هاتە دی و سەرکەوتنی بەدەست هێنا. ڕاپەڕین ئەو ڕاستییەی بۆ دۆست و دوژمن سەلماند کە ستەمکاری و تۆقاندنهەرگیز ناتوانێ ئیرادەی ئازادیخوازی لە ناخی گەلی کوردستان خامۆش بکات

 

ڕاپەڕین هەڵگری بەها و ئامانجی بەرز بوو، بۆ ئەوە بوو گەلی کوردستان ئازاد بێ و ژیانێکی سەربەرزانەی لە وڵاتی خۆیدا هەبێت.

 

لە یادی ڕاپەڕیندا هەزاران سڵاو بۆ شەهیدانی ڕاپەڕین و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاریی کوردستان دەنێرین و جەختیش لەوەدەکەینەوە، قەوارەی هەرێمی کوردستان کە یەکێکە لە بەرهەمەکانی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان، دەستکەوتێکی مێژوویی و گرانبەهای گەلیکوردستانە.

 

ئەو دەستکەوتە دەبێ بپارێزرێ و بەهێز بکرێت و نابێ بە هیچ شێوەیەک کار بۆ لاوازکردن و بەلاڕێدابردنی ئەو بەها و ئامانجانە بکرێ کەگەلی کوردستان لەپێناویدا ڕاپەڕینی کرد.

 

مسعود بارزانی

5ـی ئاداری 2023