گفتوگۆی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەگەڵ کریستیان ئامانپوور لە کاتێکدایە کە ئیبراهیم ڕەئیسی لە کاتی گەشتەکەیدا بۆ نیویۆرک ڕەتیکردەوەقسە لەگەڵ ئەم ژنە ڕۆژنامەنووسە بکات، چونکە باڵاپۆشی نەبووە.  حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێنکە بەشێکی لە ڕۆژی چوارشەممە ١٠ ی ئازار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، ئیدیعای ئەوەی  کردسی ئێن ئێنزۆرجار ڕاپۆرتیلایەنگری و هەڵە بڵاودەکاتەوە".  پێش ئەم بانگەشەیە، خاتوو ئامانپوور لە پرسیارەکەیدا باسی لەوە کرد کە سی ئێن ئێن لەگەڵ ژنێک لە ئێرانقسەی کردووە کە زیاتر لە مانگێکە لە یەکێک لە ناوەندەکانی سوپای پاسداران دەستبەسەر بووە و لەلایەن سێ پیاوی جیاوازەوە دەستدرێژیکراوەتە سەر.  پەیامنێری سی ئێن ئێن جەختی لەوە کردەوە کە "زۆر" ڕاپۆرتی هاوشێوەی دیکە لەم بوارەدا هەن.