چیی و چۆن و که‌‌‌ی ڕوویداوه‌‌‌ به کورتی!

• تەقینەوە له ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر ١٦:٢٠  بەکاتی ناوخۆ  تورکیا لە شەقامی بازرگانی ئیستیکلال لە ئەستەنبوڵ ڕوویدا.

• نزیکه هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و  نزیکه‌‌‌ی ٨١ کەسیش بریندار بوون.

• تاوانەکە وەک تیرۆر لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

• تورکیا گرووپە کوردییەکانی پەکەکە و پەیەدە بە تێوەگلانی تۆمەتبار کردووە.

•  پەیەدە، سالح موسلیم، پارتی کرێکارانی کوردستان و هه‌‌‌سه‌‌‌ده‌‌‌  تێوه‌‌‌گلاونیان له‌‌‌و ڕووداو ڕه‌‌‌تده‌‌‌که‌‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌، به سیناریۆی تورکیا ناوی ده‌‌‌به‌‌‌ن.

• هێزه‌‌‌کانی پۆلیسی تورکیا 46 کەس دەستگیر ده‌‌‌که‌‌‌ن، لەنێویاندا ئەو ژنە کە گومانی لێدەکرێت جانتایەکی بۆمبی تێدابووبێت لەسەر شەقامی بازاڕکردن.

• ئه‌‌‌و ژنه‌‌‌ی ده‌‌‌ستگیرکاوه‌‌‌،  خەڵکی سوریایە و بە گوتەی دەسەڵاتدارانی تورک، به قسه‌‌‌ی خۆیان دانی بەوەدا ناوە کە لەلایەن پەکەکە ڕاهێنانی پێکراوە.

له ئێستادا لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌