کۆی گشتیی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی سوریا و تورکیا بۆ ١٢ هەزار کەس بەرزبووەتەوە

 

بە پێی ڕاپۆرتی سکای نیوز، ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا بۆ زیاتر لە ١٢ هەزار کەس بەرزبووەتەوە.

 

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی ئەو بوومەلەرزەیەی وڵاتەکەیگرتەوە، گەیشتە نۆ هەزار و 57 کەس.

 

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەوە بۆ نۆ هەزار و 57 کەس بەرزبووەتەوە، هاوکات ژمارەیبریندارەکانیش گەیشتووەتە 52 هەزار و 979 کەس، بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵی فەرمی تورکیا.

 

بە وتەی سەرۆک کۆماری تورکیا، بوومەلەرزەکە شەش هەزار و ٤٤٤ ماڵی وێران کردووە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ٦٠  هەزار کارمەند بەشداری ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن دەکەن، کە خۆبەخش و تیمەکانی دەرەوەیوڵاتیشیان تێدایە.