ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیەکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە لاتڤیا

ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیەکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە لاتڤیا
Rahim hawrami

ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیەکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە لاتڤیا

ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیەکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە لاتڤیا

 

ئاگر لە کارگەیەکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە لاتڤیا کەوتەوە کە پێداویستی بۆ سوپای ئۆکرانیا و ئەندامانی ڕێکخراوی پەیمانیباکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) دابین دەکات.

 

زۆرێک لە ئۆتۆمبێلەکانی پۆلیس و ئاگرکوژێنەوە و ئەمبولانس لە نزیک شوێنی ئاگرەکە لە کارگەی "ئێدج ئۆتۆنۆمی"ی ئەمریکی بەڕێوەدەبرالە جەرگەی ڕیگا پایتەختی لاتڤیا جێگیرکرابوون.

هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە، بەڵام بەگوێرەی دەزگای فریاکەوتنی لاتڤیا دوو کەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، لەڕێگەی تویتەرەوەڕوونیکردووەتەوە کە کەسی سێیەم لە شوێنی دامەزراوەکە چارەسەر وەردەگرێت.

دەزگای ئاگرکوژێنەوە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "ئاگرێکی زۆر سەخت لە باڵەخانەیبەرهەمهێناندا کەوتەوە و دوکەڵێکی زۆری لێ دەرچووە"، داوا لە دانیشتوانی ناوچەکە دەکات دەرگا و پەنجەرەکانیان بە داخراوی بهێڵنەوە.

دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕەوانەکردنی نزیکەی ٥٠  ئاگرکوژێنەوە بۆ شوێنی ڕووداوەکە، دەزگاکانی فریاکەوتن ڕایانگەیاند کە ئاگرەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە، لەکاتێکدا پۆلیس لێکۆڵینەوەی بۆ بارودۆخەکە کردەوە.

کۆمپانیاکە کە بنکەکەی لە کالیفۆرنیایە، بەپێی ماڵپەڕەکەی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دوور مەودا بۆ مەبەستی هەواڵگری و چاودێری و سیخوڕیبەرهەم دەهێنێت.


1 ساڵ و 9 مانگ و 15 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیەکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە لاتڤیا

ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیەکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە لاتڤیا

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)