هێرشی چەکداری بۆ سەر باڵیۆزخانەی کۆماری ئازەربایجان لە تارانØ›
هێرشی چەکداری بۆ سەر باڵیۆزخانەی کۆماری ئازەربایجان لە تارانØ›
وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوای هێرشێکی چەکداری بۆ سەرباڵیۆزخانەی وڵاتەکەمان لە تاران، ئەفسەری ئەمنی (ئۆرخان ئەسگرۆڤ) شەهید بوو و دوو لە پاسەوانەکانی ئاسایش بریندار بوون.
لەسەر بنەمای ئەمەش هێرشبەرە چەکدارەکە کاتژمێر ٨:٣٠ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە چەکی کڵاشینکۆف ئەم هێرشەی ئەنجامداوە. لێکۆڵینەوەسەبارەت بەم ڕووداوە و ئەو کەسە چەکدارەی باسکراوە بەردەوامە.