سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق پارێزگای دیوانییه‌ی به‌هۆی تێوه‌گلانی له چه‌ند دۆسییه‌کی تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵییه‌وه دوورخسته‌وه.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق پارێزگای دیوانییه‌ی به‌هۆی تێوه‌گلانی له چه‌ند دۆسییه‌کی تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵییه‌وه دوورخسته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی،سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق به فه‌رمانێک زوهه‌یر عه‌لی شه‌علان، پارێزگاری دیوانییه‌ی له پۆستکه‌ی دوورخستووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که، هۆکاری دوورخستنه‌وه پارێزگاری دیوانییه بۆ تێوه‌گلانی ناوبراو له چه‌ند دۆسییه‌که‌ی تایبه‌ت به گه‌نده‌لی کارگێریو دارایی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌دراوه، دۆسییه‌کان ئیستا له‌لایه‌ن دادگای تایبه‌تمه‌نده‌وه پێداچوونه‌وه‌ی پێیاندا ده‌کرێت.