جۆ بایدن پلانی وەرگرتنی ٣٠ هەزار کۆچبەری بە یاسایی ڕاگەیاند
جۆ بایدن پلانی وەرگرتنی ٣٠ هەزار کۆچبەری بە یاسایی ڕاگەیاند
سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا مانگانە ٣٠ هەزار کۆچبەر بە ڕێگای یاسایی بێنە ئەمریکا و وەربگیرێن، ئەم بڕیارەی جۆ بایدن لە چوارچیوەیپلانەکانیدایە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی لێشاوی کۆچبەران،
بڕیارەکە کۆچبەرەکانی سنوری مەکیس، ڤەنزوێلا،کوبا، نیکاراگوا، هایتی دەگرێتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ساڵی ٢٠ ٢٢ بەبەراورد بەساڵی٢٠ ٢١ ژمارەیەکی زۆری کۆچبەر لەو سنورانە دەستبەسەرکراون کە نزیکەی ٢ ملیۆن ونیو کۆچبەر بوون، ئەمەش بەراورد بە ساڵی ٢٠ ٢١بەڕێژەی ٠ª٢٤ لەسەد زیاتربووەØ› ئەم قەیرانانەی سنورەکان بەربەست وگرفتی گەورەی سیاسیان بۆ ئیدارەی جۆ بایدن درووستکردووە.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەم بڕیارەی جۆ بایدن، تەنها دوای ڕۆژێک لەوە دێت کە رایگەیاندبوو هەفتەی داهاتوو بەمەسەستی کۆبونەوەی لوتکەیسەرۆکەکانی ئەمریکای باکور دەکات.
بەپێی بڕیارەکە، ڕێگە ئەو کۆچبەرانەی وەردەگیرێن ڕیگەیان پێدەدرێت کە بۆماوەی دوو ساڵ لە ئەمریکا بژین و کاربکەن، ئەو کۆچبەرانە دەبێبەڵگەنامەی پشکنینی ئەمنی ئەمریکا وسپۆنسەری داراییان هەبێت لە ئەمریکاوە.
لەبەرامبەردا ئەو کۆچبەرانەشی کە بەڕێگەی نایاسایی دەچنە ناو ئەمریکا بەپێی ماددەی ٤٢ دەگەڕێندرێنەوە.
لەبارەی کاریگەری بڕیارەکەوە، بەرپرسێکی ئیدارەی سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئەو شێوازە لە وەرگرتنی کۆچبەران کۆچیبەلێشاو وبێ پلانی زۆری پەنابەران و ناسەلامەت کەم دەکاتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، کە ئیدارەی ترەمپ بەپێی ماددەی ٤٣ لە یاسایی ئەمریکا، دەسەڵاتداران ژمارەیەکی زۆری کۆچبەریان دەستبەسەردەکرد وڕێگەیان پێنەدەدرا بۆ چوونە ناو ئەمریکا، بەپێی ئامارەکان تەنها لە مانگی کانوونی دووەم دا ڕۆژانە نزیکەی ٧٠ ٠ هەزار کۆچبەردەستبەسەرکراون و گەڕێندراونەتەوە، کە زۆربەیان لە سنورەکانی ڤەنزوێلا، کوبا و نیکاراگوا ویستویانە بەنایاسایی بچنە ئەمریکا.